بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022، شاندێکی هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری، سەردانی هەولێر بکات و وابڕیارە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، مەسعوود بارزانیدا کۆببنەوە.
ئاژانسی هەواڵیی شەفەق ڕایگەیاند، هەردوو لایەنەکە تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەکەن.
کۆبوونەوەکەی هادی عامری، پاش کۆبوونەوەکەی دێت لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کە ڕۆژی شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 ئەنجامدرا.