وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م له چاكسازییه‌كانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه ناكات، بەڵکو به‌ڵكو چاكسازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێت كه مووچه وه‌رده‌گرن و كار ناكه‌ن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له میانەی کۆڕبەندی "کشتوکاڵ داهاتوومانە" ڕایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له چاكسازی و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، ئامانجی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ش، هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، تا داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكه‌ین و له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه، بیكه‌نه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی داهات."
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانەوە وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، "هه‌نگاوی باش نراوه و ئامانجیش له چاكسازی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسایه، به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین."
ڕوونیشیكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری سندوقی خانه‌نشینی دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه چاكسازی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، به‌ڵام له مووچه‌كه نا، ده‌ستكاری مووچه ناكه‌ین، به‌ڵكو چاكسازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێت، كه مووچه وه‌رده‌گرن و كار ناكه‌ن، بندیوارن."
هاوکات جوتیار عادل، سه‌باره‌ت به 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، ڕایگەیاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام رێكاره ته‌كنیكییه‌كانی ته‌واو نه‌بووه، هیوادارین له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌شێكی له رێگه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندییه‌وه بگات."