دوكان؛ لە روداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا
  2022-01-17       717       

قایمقامی قەزای دوکان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لەنزیک ناحیەی سورداش، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان، بە روداوی راگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ دو ئۆتۆمبێل لەنزیک گوندی کوتەڵی سەر بە ناحیەی سورداش بەیەکیاندا کێشاوەو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان دانیشتوی ناحیەی پیرەمەگرونەو دوانەکەی دیکەش دانیشتوی ناحیەی تاسڵوجەن و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

قایمقامی قەزای دوکان وتیشی"روداوەکە لەو کاتەدا بوە کە کەسێک بۆ هاوکاریکردنی کەسێکی دیکە لەلای جادەکە لایداوەو دواتر ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی خۆی بە هەرسێکیاندا کێشاوەو بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".

سیروان سەرحەد ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوەو بونی تەم لە هەندێک کاتدا، داوایان لە شوفێران کردوە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن. وتیشی "روداوەکە بەهۆی پابەندنەبونی شۆفێرانەوە بوە بە رێنماییەکان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×