تا ئێستا قائانی و سەدر کۆنەبوونەتەوە
  2022-01-18       592       

وەک هەمیشە لە ڕووداوە گەورە و چارەنووسازەکاندا ئێران بەهێزترین کەسی خۆی لەدەرەوەی سنوورەکەی بۆ عێراق دەنێرێت، ئێستا ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسى سه‌ر به‌ ‏سوپاى پاسدارانى ئێران دەیەوێت ماڵی شیعە بۆ حکومەتی داهاتوو ڕێکبخات.

ئاوێنە: قائانی لەگەڵ بەرپرسانی چێوەی هەماهەنگی کۆبووەتەوە، بەڵام دوای چەندجارێک هەوڵدان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هێشتا دیدارەکە ئەنجام نەدراوە و دواکەوتن و نەکردنی دیدارەکەش پەیوەستە بە خواستی سەدرەوە.

سەرچاوەیەک نزیک لە ماڵی شیعەکانەوە بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، قائانی لە شاری نەجەف دووجار داوای دیداری کردووە لەگەڵ سەد، بەڵام ئەوە ڕەتکراوەتەوە.

ئێستا ئیسماعیل قائانی، نائومێدە لەوەی بە چێوەی هەماهەنگی حکومەت دروستبکات، بۆیە لەگەڵ ئەوەدایە کە بەشێک لە چێوەی هەماهەنگی بچنە تەنیشت سەدرەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لە داهاتوودا.

دوێنێ ئەحمەد موسەوی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی، چەتری كۆكەرەوەی هێزە شیعییەكان جگە لە ڕەوتی سەدر، ‏ڕایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێن دەشێت بەشێك لە چێوەی هەماهەنگی بچێتە ناو حكومەتەوە و قبوڵی كەمترین زیان بكرێت، بەمەرجێك ئەو بەشەی بەشداری لە حكومەتدا ناكات و ئەوەی لەناو حكومەتدایە لە چێوەی هەماهەنگی یەك كوتلەی كاركردن بێت لەناو پەرلەماندا.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×