د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروسی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌ش ملیۆن و 171 هه‌زار و 83 هاوڵاتی هه‌رێم به‌گشتی بونیان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش دو ملیۆن و 49 هه‌زار و 565 ژه‌م ڤاكسینیان به‌كارهێناوه.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه تا ئێستا سێ ملیۆن و 743 هه‌زار و 772 پشكنینی PCRی ڤایرۆسی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كراون، له‌نێویاندا 389 هه‌زار و 901 توشبو تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 373 هه‌زار و 953 توشبو چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 46 هه‌زار و 878 توشبو له‌نه‌خۆشخانه‌كاندان، حه‌وت هه‌زار و 166 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه مردون".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌هاوڵاتیان، د. سامان به‌رزنجی ئاشكرایكردوه، "سێ جۆری ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگه‌ر و ڕێگه‌پێدراو به‌رده‌ستن، هه‌روه‌ها ژه‌می زیاده‌كی به‌هێزكه‌ر (سێیه‌م) به‌پێی ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌درێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، "شه‌ش ملیۆن و 171 هه‌زار و 83 هاوڵاتی هه‌رێم به‌گشتی بونیان هه‌یه كه سێ ملیۆن و 255 هه‌زار و 980 كه‌سیان سه‌روی ته‌مه‌نی 18 ساڵی و چوار ملیۆن و 366 هه‌زار و 500 كه‌سیشیان سه‌روی 12 ساڵیه‌وه‌ن".
له‌باره‌ی بنكه‌كانی دابه‌شكردنی ڤاكسین، وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌كردوه، 180 سه‌نته‌ر و 45 تیمی گه‌ڕۆكی ڤاكسین هه‌یه، تا ئێستاش دو ملیۆن و 820 هه‌زار و 509 ژه‌م ڤاكسین دابینكراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش دو ملیۆن و 49 هه‌زار و 565 ژه‌م به‌كارهێندراون و ئێستا 770 هه‌زار و 944 ژه‌م ماون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ملیۆنێك و 170 هه‌زار و 380 ژه‌می یه‌كه‌می كۆرۆنا به‌كارهێندراون كه 36%یان بۆ كه‌سانی سه‌روی ته‌مه‌ن 18 ساڵ و 27%یان بۆ سه‌روی ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه بون، هه‌روه‌ها 872 هه‌زار و 660 ژه‌می دوه‌م به‌كارهێندراون كه رێژه‌ی 27%یان بۆ ته‌مه‌نی سه‌روی 18 ساڵ و 20%ی ته‌مه‌نیان سه‌روی 12 ساڵ بون.