به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دارایی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاشكرایده‌كات، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى هاوكارى خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌كرێت.
ئاوێنه: توانا نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دارایی له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاریداوه كه ده‌ست به‌خه‌رجكردنى بڕى هاوكارى خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بكرێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به‌خه‌رجكردنى هاوكاریه‌كان ده‌كرێت.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵى خوێندن زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تى خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى گرته‌وه‌و خوێندكاران داوایانكرد حكومه‌تى هه‌رێم هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشتر ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت.