سوپای عێراق هێزێکی زۆری بەزرێپۆشو ئۆتۆمبێلی سەربازییهوه ڕهوانهی سنوری شەنگالو سنونێ كردوهو بەڕێوبەری ناحیهی سنونێ-ش دهڵێت، سوپای عێراق وەک ئەوەی شەڕ بەرامبەر دەوڵەتێک بکات هێزی لەشەنگال جێگیرکردووە.
ئاوێنه: خودێدا چوکێ، بەڕێوبەری ناحیهی سنونێی سەر بەشەنگال لەبارەی زیادبونی جموجوڵەکانی سوپای عێراق لە شەنگال ڕایگەیاندووه، سوپای عێراق هێزێکی زۆری لەشەنگال بڵاوکردووەتەوەو دەڵێن؛ هێزی نایاسایی لەناوچەکە هەن، بەڵام ئەوانەی بوونە هۆکاری ئەوەی ئەوەندە ڕوداو بەسەرماندا هات، هەر ئەوانەبوون کە ئەو قسانە دەکەن.
راشیگهیاند، وەک ئەوەی بەرامبەر دەوڵەتێک شەڕ هەبێت سوپا لە هەموو شوێنێک بڵاوکراوەتە، لەکاتێکدا شەنگال لە زۆرینەی ناوچەکانی عێراق ئارامترە، چوار ڕۆژ پێش ئێستا گەنجێکی ئێزدیی لە بەغدا کوژراوە و کەس باسی ناکات، ئەگەر ئەو ڕووداوە لێرە بووایە، دەیانوت ئەم ناوچەیە مەترسیدارە.
بەڕێوبەری ناحیهی سنوونێ داواش لە ئێزدییەکان بەگشتیی و بەتایبەت کەسایەتیی و سەرۆک هۆزەکانی سنوورەکە دەکات، دەستێوەردان لە بارودۆخەکەدا بکەن و “بە سوپای عێراق ڕابگەیەنن کە ئهم جموجوڵانە لەم ناوچەیە قبوڵکراو نییە”.
ئاڵۆزییهكانی شەنگالو سنونێ دهگهڕێتهوه بۆ ناكۆكی نێوان سوپای عێراقو یهكینهكانی بهرگری شنگال (یهبهشه)ی نزیك لهپهكهكه، ئهوهش پاش ئهوه دێت كه چهند ڕۆژێك لهمهوبهر یهبهشه پەیکەری زەردەشت شنگالی، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشەی لەشنگال دانا، سوپای عێراق پەیکەرەکەی لابرد، ئەوەش ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی یەبەشەو سوپای عێراقی قوڵترکردەوە.
زەردەشت شنگالی، فەرماندەی یەبەشە خەڵکی گوندی بورکە سەر بەناحیەی سنون، ساڵێک پێش ئێستا لەگەڵ برایەکی خۆی لەگوندی دوگورێ سەر بەناحیەی سنون لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا کرانە ئامانجو هەردوکیان گیانیان لەدەستدا.