حکومەتی ھەرێم فەرمانی بەقەزابونی بۆ سێ ناحیە دەرکرد
  2022-01-18       725       

بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ناحیەی عەنکاوەو پیرمام لەپارێزگای ھەولێرو بازیان لەپارێزگای سلێمانی دەکرێنە قەزا.

ئاوێنه‌: فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی‌ هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكردۆته‌وه‌، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بەقەزابونی ھەردو ناحیەی عنکاوەو پیرمام لەپارێزگای ھەولێرو ناحیەی بازیان لەپارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

به‌گوێره‌ی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌، "ئەمەش لەچوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ کارئاسانی کاروباری هاوڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەهەرێمی کوردستان."


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×