ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو "دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە" کە باس لەگۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات.
ئاوێنه: ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان لەراپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامەو لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامیی‌و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن."
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "لەڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا‌و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاودەکەنەوە، هەموو ئەو كەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەكەین."
پێشتر چه‌ند میدیایه‌ك هه‌واڵی دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری‌یان له‌پۆسته‌كه‌ی بڵاوكردبوه‌وه، به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ئه‌منی.