قائیمقامیه‌تی كه‌لار، ئه‌وقافی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی گه‌رمیان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی "روخاندنی مزگه‌وتێك" رایانگه‌یاند، له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبون و له‌سه‌ر رێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له‌قه‌زای كه‌لار له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاوڵاتیه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕوی دروستكردوه، به "ته‌حه‌داوه" ره‌زامه‌ندی هیچ كام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌نه‌گرتوه.
ئاوێنە: هه‌ریه‌كه له قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی كاروباری گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن، "له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌واشه‌كارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه گوایه له‌سنوری قه‌زای كه‌لار مزگه‌وتێك روخێنراوه، راستی بابه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبون و له‌سه‌ر رێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له‌قه‌زای كه‌لار له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاوڵاتیه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕوی دروستكردوه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سه به "ته‌حه‌داوه" ره‌زامه‌ندی هیچ كام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌نه‌گرتوه به‌تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار).
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، ته‌نها له‌ساڵی رابردودا (12) مزگه‌وت له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دروستكراوه كه (7) یان له‌سنوری قه‌زای كه‌لاره، "دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر هاوڵاتی و خێرخوازێك بیه‌وێ مزگه‌وت دروست بكات، ئاسانكاری ته‌واوی بۆ ده‌كرێت و له‌و شوێنه‌ش ئه‌گه‌ر پێویستی به شوێن نوێژ بێت ئاماده‌ین تێچووی بگرینه ئه‌ستۆ".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری قورئانی پیرۆز به‌رزكراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لابراوه ته‌نها هه‌یكه‌لێكی ته‌واونه‌كراوی چۆڵ بوه و ئه‌و قورئانانه‌ش له شوێنی تره‌وه هێنراونه‌ته ئه‌و شوێنه.