200 ملیارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم
  2022-01-19       397       

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەولێر نێردرا.

ئاوێنە: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگەیاند: "تەمویلی 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانی نێردرا بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی."

چەند رۆژێك لەمەوبەر فارس عیسا رایگەیاندبو كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، 200 ملیارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم.

دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كە لە 2ی ئەم مانگەوە دەستكرا بە دابەشكردنی بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت. هەفتەی رابردو جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەت وتی، هۆكاری سەرەكی خاو دابەشكردنی موچە نەگەیشتنی 200 ملیارەكەی بەغدایەو هەر كاتێك 200 ملیارەكە بگاتە هەرێم لەماوەی دو بۆ سێ رۆژدا موچەی تەواوی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكەین كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×