لەسەر راگرتنی ئۆمۆمبێل لە كەلار کەسێک بەفیشەک بریندار کرا
  2022-01-19       337       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەكێكی كەلار، لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل كەسێك بە فیشەك برینداركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار ببو."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

پۆلیسی ئاماژەی بەوەداوە كە بەوتەی بریندارەكە، لەکۆڵانەکەی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی ڕاگرتوەو بەوهۆیەوە لەگەڵ دراوسێیەکی بۆتە دەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا دراوسێکەیان خۆی و براکەی بەچەک و چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەری و بەفیشەک برینداریان کردوە و چەند فیشەکێکیان بەئۆتۆمبێلەکەیشەوە ناوە.

بەقسەی پۆلیس، لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو بەبریاری دادوەریش بەپێی مادەی 405/31  فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×