كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفربارینەی لە ئێستادا لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستی پێكردوە، بەردەوام دەبێت و چەند ناوچەیەكی دیكەش دەگرێتەوە لەوانە سەنتەری ناو شاری هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجەو شەپۆلەكەش تا شەوی هەینی بەردەوام دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"هەر وەکو پیشبینیمان کردبو لە راگەیاندراوەکانى پێشوماندا، شەپۆلی بەفربارین لە ئێوارەوە دەستیپێکردوە لەڕۆژئاوای هەرێمه‌وه پاشان ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و سەنتەرى شاریشى گرتەوەو گه‌يشته ناوچه شاخاويیه‌كانى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى و پێشبينيش ده‌كرێ ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت و سه‌نته‌رى شاری هه‌ولێر به‌ته‌واوى بگرێته‌وه به‌تێكه‌ڵه‌ى به‌فرو بارانه‌وه، پاشان له دره‌نگانى شه‌ودا به‌ره‌و ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و ناوچە شاخاويیه‌كانی سلێمانى ده‌ڕوات و له به‌ره‌به‌يانى ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوى ناوچه شاخاويیه‌كانى سلێمانى و سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وەو به‌رده‌وام ده‌بێت تا شه‌وى هه‌ينى."
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو"پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه به (2-4) پله‌ى سيليزى و مه‌ودای بينين كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (2-3) كلم."
بەپێی راگەیەندراوەكە، هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركوك پێشبينى ده‌كرێ به‌فرێكى كه‌مى لێببارێ و لەناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێرو هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان ته‌نها بارانى لێ ده‌بارێت و له كاته‌كانى به‌يانى زودا به‌فر بارين چڕده‌بێته‌وه له ناوچه شاخاويیه‌كانى دهۆك و ڕاپه‌ڕين و پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى.