هاوڵاتییەک لەکاتی ڕزگارکردنی براکەیدا کۆتایی بە ژیانی هات
  2022-01-20       1177       


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتییەکی تەمەن 52 ساڵ لەکاتی ڕزگارکردنی براکەیدا  کۆتایی بە ژیانی هات و  بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپەڕەوە مردنی رادەگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "کاتژمێر 8:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادار کراینەوە بە بونی ڕوداوێک کە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوەو برایەکیشی بریندارە. ئەویش پاش ئەوەی هاوڵاتیەک بەناوی ( حقي اسماعیل رضا) تەمەن 59 ساڵ  دانیشتوی کەلار شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی لە پشت تونێلی دەربەندیخانەوە دائەبەزێت و بەهۆی خلیسکانەوە دەکەوێت".

ئەوەش هاتوە، "ئەو هاوڵاتییە ئێسکی حەوزی دەشکێت دواتر خۆی دەەگەیەنێتە ناو شاری دەربەندیخان و دەچێتە مزگەوتی خولەفای ڕاشدین، لەوێ پەیوەندی بەبرایەکیەوە دەکات بەناوی ( عمران اسماعيل رضا)  تەمەن 52 ساڵ دانیشتوی خانەقین کە ئەمیش هەر شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنیە کە بێت بە هانایەوەو بیگەیەنێتە نەخۆشخانە. پاش ئەوەی (عمران ) لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبیلەکەی ڕدەگرێت و بەپێ بەرەو لای براکەی ( حقي) دێت . بەڵام زۆر بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە لای براکەی لە ڕێگا بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپەڕەوە گیان لەدەست دەدات."

سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان ڕاگەیاند، "لەتوێکاری جەستەکەدا دەرکەوتوە، ئەوکەسەی مردوە هۆکارەکەی جەڵدە بوە، ڕەقنەبۆتەوە".

سەرچاوەیەکی ئەمنیش لەبارەی ڕوداوی براکەیەوە وتی:"لەپشتی تونێلی دەربەندیخانەوە بەپێ ڕۆیشتوە بۆ ئەوەی ڕێگا تاقیبکاتەوە، به‌ڵام کەوتوەو قاچی شکاوە، کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ لای براکەی تری، تەماشا دەکات ئەویش کەتوەو گیانی لەدەستداوە". 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×