به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 45 ساڵان له‌ناو خانویه‌كی ته‌واونه‌كراودا له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری به‌مردویی دۆزرایه‌وه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت، به‌هۆی سه‌رماوه ره‌قبوه‌ته‌وه.
ئاوێنە: سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122، به ماڵپەڕی خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگاداركراینه‌وه له‌بونی ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك، پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 45 ساڵانه و له‌خانویه‌كی ته‌واونه‌كراودا بوه‌و مردوه.
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122، وتیشی "ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییە كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانییه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، به‌هۆی سه‌رماوه ره‌قبوه‌ته‌وه".
سامان نادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاتی ئێرانه، هیچ كه‌سێك تا ئێستا به‌دواداچونی بۆ نه‌كردوه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی دیار نین."