كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەو شەپۆلی بەفربارینەی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتبوەوە، لەدوای نیوەشەو بەیەكجاری كۆتایی بێت و دەشڵێت: لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ كەشوهەوای هەرێم جێگیر دەبێت، بەڵام كەش زۆر سارد دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، "ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى به‌فربارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى گرته‌وه (ناوچه‌شاخاويه‌كان و سه‌نته‌رى شاره‌كان)و له ئێواره‌وە شه‌پۆله‌كه ڕاوه‌ستاوه ته‌نها له ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و شارى سلێمانى نه‌بێت و له‌دواى نيوه شه‌و شه‌پۆله‌كه له هه‌مو ناوچه‌كان به‌يه‌كجارى كۆتايى دێت."
ئەوەشی خستۆتەڕو" سبه‌ى ڕۆژى هه‌ينى به‌هۆى هاتنى به‌رزه په‌ستانێك بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان پێشبينى ده‌كرێ كه‌شو ه‌وا جێ‌گير بێت بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت به‌ڵام كه‌ش زۆر سارد ده‌بێت و ته‌مومژ له هه‌ندێك ناوچه دروست ده‌بێت به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويیه‌كان و مه‌ودای بينين كه‌م ده‌بێته‌وه و پله‌كانى گه‌رما زياتر نزم ده‌بنه‌وه و شه‌خته و به‌ستن و به‌سته‌ڵه‌ك دروست ده‌بێت و خليسان روده‌دات."
وتوشیەتی"بۆيه باشتر وايه به ئاگاداريه‌وه هاتوچۆ بكرێ له سه‌ر ڕيگا و شه‌قامه‌كانى ناوه و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان."
كەشناسی هەرێم لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا پله‌ى گه‌رمى سەعات 9ى شه‌وى ئەمشەوی لە هه‌ندێك له شار‌و شاروچكه‌كانی هه‌رێم، بەمشێوەیە خستۆتەڕو: