بەپێی میدیاكانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، چەكدارانی داعش لە سنوری ناحیەی عوزێم سەربە پارێزگای دیالە هێرشیان كردۆتە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامدا 11 سەرباز كوژراون كە یەكێكیان پلەدارە.
ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكان بڵاویان كردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای سریەی یەكی فەوجی یەكی لیوای دوی سەربە فرقەی یەكی سوپای عێراق لە سنوری ناحیەی عوزێم و لە ئاكامی هێرشەكەدا 11 سەرباز كوژراون كە یەكێكیان ئەفسەر بوە بە پلەی مولازمی یەك و فەرماندەی فەوج بوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان، لەدوای هێرشەكە پشتیوانی سەربازیی بۆ ناوچە رەوانە كراوەو تەرمی كوژراوەكان بۆ نەخۆشخانەی گشتی خاڵس گوزراونەتەوە.
ئەو ئەفسەرەی كوژراوە ناوی مولازم زرغام كەریتییە.