ئەو هاوڵاتییەی دەوترا لەسەرما رەقبۆتەوە "ئەگەری زۆرە بەهۆی نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستدابێت"
  2022-01-21       921       

دوێنێ پێنجشەممە، بەرپرسی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاشكرایكرد، هاوڵاتییەكی رۆژهەڵاتی كوردستان كە كرێكاربوە لە خانویەكی تەواونەكراودا لە گەڕەكی رزگاری لەسەرمادا رەقبۆتەوە. بەڵام كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە كە دو دەیەی تەمەنی لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەربردوە دەڵێن: ئەگەری زۆرە بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستدابێت.؟

ئاوێنە: بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هاوڵاتییەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كە دوێنێ پێنجشەممە لەگەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا ناوی عەلی مورادی بوە، ناوبراو چالاکی سیاسی و تەمەن 50 ساڵان و بەندکراوی سیاسی پێشو بوە لە زیندانەكانی ئێران کە نزیکەی دو دەیەی تەمەنی لەبەندیخانەکانی ئەو وڵاتە بەسەربردوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

 سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییەی رۆژهەڵاتی كوردستان وتبوی "تەرمی کرێکارێک لە خانویەكی تەواونەكراودا لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە بە هۆی سەرماوە ڕەق بۆتەوە."

بەڵام هاوڕێیان و نزیکانی عەلی مورادی لەوبارەوە بە هەنگاویان ڕاگەیاندوە "شوێنی ژیانی عەلی مورادی کە سەرقاڵی کرێکاری بوە هەمو کەرەستە و پێداویستییەکانی لێ بوەو ئەگەری زۆرە بەهۆی نەخۆشی دڵ گیانی لە دەست دابێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×