سبەی پلەكانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە
  2022-01-21       909       

كەشناسێكی كورد پێشبینی دەكات سبەی شەممە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم پلەكانی گەرما بەڕێژەی دو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبەی شەممە، ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت و بەرزترین  پلەکانی گەرما بەرێژەی دو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار پێشبینی كردوە پلەكانی گەرمای سبەینێ بەم شێوەیە بن: لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٤ بە -١٢، ھەولێر ٦ بە -٣، دھۆک ٥ بە -٤، ھەڵەبجە ٥ بە -٧، کەرکوک ٩ بە -١) و  لەناوچەکانی گەرمیانیش لە نێوان ١٠ بۆ -٢، لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٥ بۆ -٦.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی خێرایی با ئاسایی ئەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لەناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمدا چالاک ئەبێت بە خێرایی ١٥-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەشێوەی وشکە سەرما.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×