ئه‌مرۆ كه‌سێك كه‌ پیشه‌ى پۆلیسه‌ ڕه‌قبوه‌وه‌
  2022-01-21       729       


له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى دوو رۆژدا به‌هۆى شه‌پۆلى به‌فربارین و دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما  سێ هاووڵاتى ره‌قبونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى زانیاریه‌كان، ئه‌مرۆ كه‌سێك كه‌ پیشه‌ى پۆلیسه‌ له‌ بنكه‌ى پۆلیسى سه‌یرانبه‌ن ڕه‌قبوه‌ته‌وه‌و پۆلیسه‌كه‌ سه‌ر به‌ پۆلیسى گورگى هه‌رێم بوه‌و خه‌ڵكى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌.

دوێنێ 20/1/2022 دوو هاووڵاتى تر ڕه‌قبونه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان كرێكارێكى ئێرانى بوو له‌ خانویه‌كى ته‌واونه‌كراودا ڕه‌قبوه‌وه‌و ئه‌ویتر گه‌شتیارێكى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوو له‌نزیك ده‌ربه‌ندیخان ڕه‌قوبه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×