مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
  2022-01-21       348       

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، جەخت دەکەنەوە لەسەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگیی، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش.

نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال ، بە "توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە سەرکۆنە کرد".

ئەوەش هاتوە، "لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبونی 11 سەربازی عێراقی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بون، بە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیاند".

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوڕابون "لەسەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگیی، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×