واشنتن: لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان ڕووبەڕووی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی دیالە دەبینەوە
  2022-01-21       501       

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆ دیالەی بۆسەر هێزە عێراقییەکان کرد و ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، “ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بارەگایەکی هێزە عێراقییەکان لە دیالە دەکات کە بووەهۆی کوژرانی 11 ئەندامی هێزە عێراقییەکان”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “ئێمە لەگەڵ هاوڕێ و هاوبەشە عێراقییەکانمان دەوەستین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە، هەروەها پرسەی خۆمان ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان دەکەین”.

ئەمە لەکاتێدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەکدارانی داعش لە ناحیەی عزێم-ی پارێزگای دیالە هێرشیانکردەسەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای عێراق و 11 ئەندامی هێزە عێراقییەکان کوژران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×