مەزڵوم كۆبانێ دەستگیرکردنەوەی سەرجەم ڕاکردووەکانی داعشی ڕاگەیاند
  2022-01-21       869       

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێکدا، سەرکەوتنی هێزەکانیانی لە تێکشکاندنی پەلامارەکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی بۆسەر گرتووخانەی "حەسەکە" و دەستگیرکردنەوەی سەرجەم ئەو چەکدارانەی داعشی ڕاگەیاند، کە لەزیندانەکە ڕایانکردبوو.

ئاوێنه‌: مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: داعش زۆرینەی شانە نووستووەکانی لە هەوڵێکدا بۆ ڕێکخستنی راکردن لە گرتووخانەی حەسەکە کۆکردەوە، ئەویش لەڕێگای کەسانی خۆکوژ و ئەنجامدانی سەرهەڵدانی زیندانییەکان لەناو گرتووخانەکەدا.

عەبدی دووپاتی دەکاتەوە، کە شەڕی ئەوان دژ بە داعش بەردەوامە و تا هەموو تاوانباران نەخەنە کونجی زیندانەوە ناوەستن.

بەپێی سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان، لەدوای هێرشەکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش  هێزەکانی سوریای دیموکرات دەوروبەری گرتووخانەی "سناعە"یان لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە دۆرپێچ کردووە، هەروەک ئەمرۆ هەسەدە ڕایگەیاند، کە بەهۆی تێکهەڵچوونی هێزەکانیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆیان لە شارەکە ڕاگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×