وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، رێگەی دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران بەڕوی گەشتیاران و بازرگاناندا كراوەتەوەو جموجوڵی بازرگانیش دەستیپێکردوەتەوە.
ئاوێنە: سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ شەممە، بە روداوی راگەیاند، هیچ کێشەیەک لە سنوری دەروازەی حاجی ئۆمەران نەماوەو دەروازەکە بەڕوی گەشتیاران و بۆ کاری بازرگانیش کراوەتەوە.
هەفتەی رابردو بەهۆی بەفربارینێکی زۆرەوە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەو دەروازە سنورییەو لە باشماخ راگیران.