تاهیر عەبدوڵا: گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستیان پێكردۆتەوە
  2022-01-22       660       

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانە دەستیان پێكردۆتەوە.

ئاوێنە: تاهیر عەبدوڵا، بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، دوای ئەوەی بەھۆی بەفربارین و ڕەوشی کەش و ھەوا، بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکان ڕاگیران، بەڵام لە ئێستادا گەشتەکان بە ئاسایی دەستیان پێکردوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بە پێی خشتەکانیش کۆمپانیاکان گەشتەکان جێبەجێ دەکەن.

جەختیشیکردەوە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھیچ کێشەیەک لە ئەنجامدانی گەشتەکاندا نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×