موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەدات، تیرۆرستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن كە بەڕێوەن، ئەوانیش ئامادەن و داوا لە حكومەتیش دەكات توانا سەربازییەكانی خۆی باش بكات.
ئاوێنە: سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردووەتەوە، تیرۆرستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن كە دێن، ئەگەر ئەوان دێن ئێمەش ئامادەین، بەڵام كێشەكە ئەوەیە هەندێك كەس بابەتەكە گەورە دەكەن بۆ چاندنی ترس و تۆقاندن و تاییفەگەری لە دڵی عیراقییەكان.
وتوشیەتی، ئێمە لەوپەڕی ئامادەباشیداین و پێویستە سەرایای سەلامیش لەوپەڕی لە ئامادەباشیدا بێت و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرپەرچی هەر مەترسییەك بدەنەوە.
رێبەری رەوتی سەدر داواشی لە حكومەت كردووە، توانای سوپا باش بكات چونكە بەرپرسیارێتی پاراستنی عیراق و گەلەكەی لەسەر شانیانە و كەمتەرخەمی نەكات لەو بارەیەوە.