ماڵپەڕی فەڕمی یەكێـتی: حكومەتی هەرێم بەبێ بەغدا مووچەی بۆ نادرێت
  2022-01-25       681       

پیوكەی میدیا ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوەە “وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 12ی 2021ی تەواو نەكردووە و دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەكات”.

ئاوێنە: ماڵپەڕەكە نوسیوێتی “بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی بۆ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دابەشبكرێت، بەڵام تائێستا بەشێك لەخانەنشینان مووچەی مانگی 12 ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “لەگەڵ ئەوەی كە وەزارەتی دارایی بڕیاریدابوو هەموو 25 ی مانگێك دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام تەنها چەند وەزارەتێك لەكاتی خۆیاندا مووچە وەردەگرن و ماوەی سێ مانگە مووچەی وەزارەتەكانی دیكە بۆ نزیكەی 40 رۆژ دوادەخرێت، وەك وەزارەتی داراییش رایگەیاندووە، هەموو مانگێك بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران چاوەڕوانی پارەكەی بەغدا دەكرێت و تا پارەكەی بەغدا نەنێدرێت، ناتوانرێت مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشبكرێت”.

هەواڵی ماڵپەڕە فەڕمییەكەی یەكێتی لە حاڵێكدایە كە لە بانكەكانی سلێمانی پارەی مووچە نییە، بۆ مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران لە مانگی دوازدە بەتایبەت ئاسایش لە هەولێر مووچە هەبوو، لە سلێمانی نەبوو.

پێشتریش پارتی و یەكێتی یەكدییان بە نەگەڕاندنەوەی داهاتەنێوخۆییەكان تۆمەتبار دەكرد و كەمی پارەیان دەخستە ئەستۆی یەكدی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×