شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دهڵێت، پابەندی هەمو ماددەکانی دەستورنو لەکاتی خۆیداو ڕۆی 8ی مانگی داهاتو کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێتو تێیدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.
ئاوێنه: ئهمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا کە دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە سەرۆکی پەرلەمانو هەردو جێگرەکەی تێدا هەڵبژێردرانو پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد "دەستوریو یاسایییە".
لای خۆیهوه شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دەستوری عێراق، دوای مانگێک لەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دەبێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت.
وتیشی، "ئەمڕۆ دادگای باڵا یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی پەسهند کرد کە 9-1-2022 بوو، بەگوێرەی دەستور دەبێت 8-2-2022 سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت".
شاخەوان عەبدوڵا جەختی لەوەکردەوە، 8ی مانگی داهاتو کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت. لهو ڕوهوه وتی، "ئێمە پابەندی هەمو ماددەکانی دەستورینو لەکاتی خۆیدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت".