بارزانی‌و سەدر به‌تەلەفۆن بارودۆخی سیاسی‌و دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2022-01-25       623       

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی‌و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ باره‌گای‌ بارزانی‌، "ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی كانونی دووەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی‌و سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا."

باره‌گای‌ بارزانی‌ ڕایگه‌یاندووه‌، "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەپێویستیی هەماهەنگی‌و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە."

ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی‌ مەسعود بارزانی‌و موقتەدا سەدر له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا کە دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە سەرۆکی پەرلەمان‌و هەردو جێگرەکەی تێدا هەڵبژێردران‌و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد "دەستوری‌و یاسایییە".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×