شانەی راگەیاندنو هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیهندراو بهپرسانی وهزارهتهكهش دهڵێن، "راگەیاندنی ئەم شانەیە هەنگاوێکی باشتر لەرێکخستنەوەو هاوتەریبی هێزەکان دێنێتە ئاراوەو ناوەندێکی باشیش دەبێت، تا راگەیاندکاران ئاشنابن بەوزانیاری و هەواڵانەی کە گونجاون بۆ پێشمەرگەو سەلامەتی هێزەکەو نیشتمانەکەمان دەپارێزێت."
ئاوێنه: عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی راگەیاندنو هۆشیاری نیشتمانیو سەرپەرشتیاری شانەی راگەیاندنو هۆشیاری ڕایگهیاند، لەماوەی رابردودا پەرتەوازەیی و جۆرێک لەبەربڵاوی میدیاکان لەناو بەرەکانی جەنگ هەبوو، بەداخەوەش زۆرجار روماڵە راستەوخۆکان بەزەرەرو شەهیدبونی پێشمەرگە دەشکایەوە، دیارە لەماوەی رابردودا بەبڕیاری جەنابی وەزیری پێشمەرگە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەت، روماڵ و چونە ناوەوەی کەناڵەکان بۆ سەنگەرو بارەگاو بەرەکانی جەنگ قەدەغەکراو تا رادەیەکی باش کۆنتڕۆڵکراوە.
دواتر لیوا روکن بەختیار محەمەد، نوێنەری وەزیری پێشمەرگەو راوێژکاری باڵای وەزارەت، تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو شانەیەو توتی، "خواستمانە لەهەموو رویەکەوە، سەرباری بەرگری، پاراستنی خاک، گیان فیدایی و پێشمەرگایەتی، کار بۆ باشکردنی هەمەلایەنەی تەواوی جومگەکانی وەزارەت بکەین، بەو پێیەی ئەمڕۆ کوردستان و قۆناغەکە پێویستی بە دۆخێک هەیە، کە دووربێت لەشڵەژان و بڵاوکردنەوەی ترس، بە ڵکو دەخوازین میدیاکاران لەگەڵ ئەم شانەیە نوێیەی وەزارەت ببنە مینبەرێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئازایەتی پێشمەرگە و خواستی ئاشتیخوازانەی پێشمەرگە و پاراستنی سەلامەتی جیهان و ناوچەکە لەدەست تیرۆریستانی داعش، لەلایەن پێشمەرگەوە."
وتیشی، "راگەیاندنی ئەم شانەیە هەنگاوێکی باشتر لەرێکخستنەوەو هاوتەریبی هێزەکان دێنێتە ئاراوەو ناوەندێکی باشیش دەبێت، تا راگەیاندکاران ئاشنابن بەوزانیاری و هەواڵانەی کە گونجاون بۆ پێشمەرگەو سەلامەتی هێزەکەو نیشتمانەکەمان دەپارێزێت."