بەڕێوهبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی چهند رێنماییهكی گرنگ لهبارهی بەکارهێنانی بتڵی غاز بڵاوكردهوه و رایگهیاند، نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و کاریگەری گەرمی لەسەر بێت.
ئاوێنە: رێنماییهكانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەکارهێنانی بتڵی غاز
یهكهم: بەکارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سوتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.
دوهم: نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و کاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام.
سێیهم: بە هیچ شێوەیەک نابێت بتڵی غاز لەشوێنی کارکردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەک کە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشتخانە.
چوارهم: کردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لەکاتی پێویستی و ئیشکردندا وە کوژانەوەی لە سەرە مونەزەمەوە نەک تەنها کوژانەوەی لە ئامێری گەرمکەرەوەکەوە.
پێنجهم: لەکاتی بەستنی بەشی ژێرەوە بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بکار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو دەبێت بتڵی غازەکە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕو دەدات بەهۆی بەکارهێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.
شهشهم: ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد لەشوێنە کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونکەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هەوی دروستبونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخولقێت،
حهوتهم: کاتێک هەست بەبۆنی غاز دەکەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروستکردنی (تهویە)یە واتا دەرچە بۆ دەرچونی غازەکە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە و چونە دەەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونکە مەترسیدارە مانەوەت تیایدا.