وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى هه‌رێم ده‌رماڵه بۆ به‌شێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى خه‌رج ده‌كات كه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن و ده‌رماڵه‌كه ناوى (ده‌رماڵه له‌برى كه‌مئه‌ندامیی)ه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تى دارای و ئابورى هه‌رێم ڕێنمایی ژماره 3 ساڵى 2022ى بڵاوكرده‌وه كه به‌پێى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى، ده‌رماڵه‌ى له‌برى كه‌مئه‌ندامى به‌ڕێژه‌ى 50% له‌موچه‌ى بنه‌ره‌تى ده‌درێته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌مئه‌ندامن به‌مه‌رجێك ده‌رماڵه‌كه له 100 هه‌زار تێپه‌ڕ نه‌كات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ش خانه‌نشین ده‌بن جگه له خانه‌نشینیان مانگانه بڕى 100 هه‌زار دیناریان وه‌كو هاوكارى له تۆرى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى پێده‌درێت و مه‌رجى پێدانى ده‌رماڵه‌ش ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌رى كه‌مئه‌ندام له‌لایه‌ن لیژنه‌ى پزیشكى رێژه‌ى كه‌مئه‌ندامى په‌سه‌ندكرابێـت.