وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 336 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات چوار توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە هەر چواریان لە سلێمانی بون.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 329 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 336 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 951 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە هەر چواریان لە سلێمانی بون.
دەقی راگەیەندراوەكە:
