وەزارەتی كارەبا: پسوڵەی كارەباكەت بەشێوەی ئەلیكترۆنی ببینە
  2022-01-26       2056       

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، خزمەتگوزاری زانینی پارەی كارەباو بڕ و كاتی كارەبای بەكارهێنراو، لە هەولێرو دهۆك كەوتە كارو بەم نزیكانەش لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەكەوێتە كار.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"خزمەتگوزارییەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک کەوتە کار و بەم نزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێتەوە."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستۆتەڕو"هاوبەشانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن."

ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکەن:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×