كەشناسی: ئێوارە لە سلێمانی بەفردەبارێت‏
  2022-01-27       505       

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات لە ئێوارەوە بەفربارین لە سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە دەستپێبكات.

ئاوێنە؛ كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، بۆ ئەمڕۆ لە سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك سەرەتا شەپۆلێكی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات، دواتر كاریگەرییەكانی شەپۆلەكە زیاتر دەبێت و باران هەموو ناوچەكانی هەرسێ پارێزگاكە دەگرێتەوە، پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا بەفربارین سەنتەری هەرسێ پارێزگاكە دەگرێتەوە.

ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ئەمڕۆ لە هەولێر تەنها ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و لەناو شاری هەولێر بەفر نابارێت، پێشبینییەكانی كەشناسی بەوشێوەیەیە.

بۆ سبەینێش ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان، ناوچە شاخاوییەكانیش بەفری لێدەبارێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن بەهۆی ئەو شەپۆلەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

پێشتر كەشناسی پێشبینیی هاتنی ئەم شەپۆلەی كردبوو و ڕایگەیاندبوو، ئێوارەی هەینی شەپۆلەكە كۆتایی دێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×