هەسەدە: هێشتا ژمارەیەک چەکدارى داعش لەغوێران خۆیان رادەستنەکردووە
  2022-01-27       422       

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێران لە حەسەکە بۆیان دەرکەوتووە کە هێشتا 60-90 لەو ناوچەیە ماونەتەوە و خۆیان رادەستنەکردووە.  

ئاوێنە: هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێران لە حەسەکە بۆیان دەرکەوتووە کە هێشتا 60-90 لەو ناوچەیە ماونەتەوە و خۆیان رادەستنەکردووە.  

هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا (27-1-2022) کەوتووە ئاماژەى بەوەکردوە، ئەو چەکدارانە لەبەشى باکورى زیندانییەکە جێگیربوون.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانى هەسەدە داواى لەو چەکدارانە کردووە خۆیان رادەستبکەن، ئەگەرنا بەتوندى روبەڕوویان دەبنەوە.  

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) (26-1-2022) کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێرانى لەحەسەکە راگەیاند.  

نەورۆز ئەحمەد ئەندامى فەرماندەیی گشتى هەسەدە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزەکانیان بەشێوەیەکى خێرا گەمارۆى زیندانییەکەیانداوە و پلانەکانى داعشیان تێکشکاندووە.    

وتیشى 10 هەزار شەڕڤان بەشداربوون لەهەڵمەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى زیندانییەکە، لەئیستادا پێکدادانى توند هەیە بەڵام هێزەکان بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن ۆ ئەوەى هاوڵاتییانى مەدەنى زیانیان بەرنەکەوێت.    

نەورۆز ئەحمەد باسى لەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش کوژراون و دواتر ژمارەکەى رادەگەیەنن.    

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×