وەزارەتی شارەوانی لەبارەی قەرزی ئاو داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
  2022-01-27       534       

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاردرا  لێخۆشبونی 15%ی قەرزی ئاو درێژبکرێتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بەدەم بڕیارەکە بچن تاوەکو بتوانن بە پارەیەكی كەمتر لەوەی كە قەرزاری كرێی ئاون، قەرزەكانیان بدەنەوە.
 
ئاوێنە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "تا دوێنێ چوارشەممە زیاتر لە 2400 هاوبەشی ئاو سەردانی بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێریان كردوە و سودمەندبون لە ڕێژەی لێخۆشبونی 15%ی قەرزی كرێی ئاو."

ئەوەش هاتوە، "لە داهاتویەكی نزیكدا ژمارەی سەردانیكەرانی هاوبەشانی ئاو بە مەبەستی سودمەندبون لە بڕیاری حكومەت بۆ لێخۆشبون لە بەشێكی قەرزی كرێی ئاو زیاد دەكات، بۆیە ئێمەش هەمو جۆرە ئاسانكارییەك دەكەین بۆ ئەوەی بەزویی مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی بكرێت.

لە ماوەی ڕابردودا لەسەر پێشنیازی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لێخۆشبونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو درا، حکومەت دەڵێت ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە هاوڵاتییان بتوانن بە پارەیەكی كەمتر لەوەی كە قەرزاری كرێی ئاون، قەرزەكانیان بدەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×