وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە بڕیاری نوێی دەرکرد
  2022-01-27       583       


بەپیی نوسراوێک کە واژوی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە، لەسەرپێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسین بۆ تەمەنەكانی سەرووی 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2022، بەپیی نوسراوێک كه‌ ''د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژووی لەسەرفەرمانی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كرد بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەشی سوودمەندان لە ڤاكسینەكانی دژەكۆرۆنا و پارێزگاریكردن لێیان لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''بڕیار درا لەسەرپێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسینانە بۆ تەمەنەكانی سەرووی 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو.''

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×