له‌سه‌ر دواخستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشیان، وه‌زیری دارایی هه‌رێم بڕیاریدا به‌راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی "خه‌رجكردن" لەبەرێوەبەری بانکی هەرێم لەسلێمانی. هاوكات لیژنه‌یه‌كیشی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكارو خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینان له‌كاتی خۆیداو كه‌می سویله‌ی نه‌ختینه‌یی له‌بانكه‌كان پێكهێنا.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی‌و ئابوری، له‌سه‌ره‌و میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویانكردۆته‌وه، بڕیاردراوه به‌راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردن له(عەبدولرەحمان ساڵح رەشید) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم_ سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم_ سلێمانی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هاوكات بڕیاردراوه به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت‌و بانكه بازرگانییه‌كان‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری پشكنین، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكارو خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینان له‌كاتی خۆیداو كه‌می سویله‌ی نه‌ختینه‌یی له‌بانك.
ماوەی چەند رۆژێکه لەسنوری پارێزگای سلێمانی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان بەبیانوی نەبونی پارە لەبانکەکاندا دواده‌كه‌وێت، ئەوەش بووە مایەیی نیگەرانی و ناڕەزایی توندی ئەو چین و توێژانەو بەشێکی زۆریان دوو تا سێ رۆژ دەچوون بۆ بانکەکان، ئینجا سەرەی وەرگرتنی مووچەیان بەردەکەوت.