قوباد تاڵه‌بانی‌: تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی‌و گیانفیدایی ھێزەکانی هه‌سه‌ده‌
  2022-01-27       601       

قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، تەقدیرێکی زۆری‌ ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات -هه‌سه‌ده‌- لەشاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە‌ داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، "تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە‌ داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە."

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ڕیزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە."

له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "ھاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین. ئەم ڕووداوە پێمان دە‌ڵێتە‌وە‌ کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە‌ و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووشمانە، بەرەنگاریان ببینەوە."


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×