سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند كه وڵاتانی دراوسێ و غه‌یره دراوسێی ده‌ستیان له تێكداینی سه‌قامگیریی عێراق و دروستكردنی لێكترازان له‌ناو ماڵی شیعه‌دا هه‌یه.
عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده‌ی فه‌تح وتی "ئێستا ته‌نها باسی ده‌ستوه‌ردانی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كرێت، به‌ڵام زۆرێك نازانن كه توركیا و سعودی و ئوردن و ئیماراتیش سه‌ریان كردوه‌ته سه‌ر عێراق".
وتیشی كه ئه‌و وڵاتانه‌ش هۆكارن بۆ ناسه‌مامگیریی عێراق و خستنه‌وه‌ی كه‌لێن له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كاندا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوی عێراقه‌وه، ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در بووه به‌ره‌یه‌ك به‌رامبه‌ر لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه‌ی نزیك له ئێران و تائێستا ماڵی شیعه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رێكنه‌كه‌وتون، چونكه سه‌در داوای حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات نه‌ك ته‌وافوق.