بۆ هەر جارێك فیوزكردنی پێوەری زیرەكی كارەبا هه‌زار دینار له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت
  2022-01-28       982       


لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بابەتی فیوز لێدانەوەی پێوەری زیرەك و ئەژمار كردنی هەر جارێك فیوز لێدانەوە بە هەزار دینار دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

تاكو ئێستا وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەی نەداوە لەسەر ئەو بڕگەیەی نێو پسووڵەی كارەبا كە باس لە كرێی فیوز لێدانەوە كراوە بۆ هەر جارێك بڕی هەزار دینار حیساب دەكرێت.

بەپێی بڕگەی سەر پسووڵەی كارەبا بێت دەبێت هاوڵاتی بۆ هەر جارێك فیوز لێدانەوە بڕی هەزار دینار بدات و دواتر بۆی دێتەوە لەگەڵ پارەی كارەباكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×