بنكەی هێزە ئەمریكاییەكان لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا مووشەكباران كرا
  2022-01-28       335       


سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكرد هێرشی مووشەكی كراوەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

سەرچاوە ئەمنییەكان دەڵێن لە ئەنجامی ئەم هێرشە مووشەكییەدا زیان بەر فڕۆكەیەكی مەدەنی كەوتووە.

لە دوای توندبوونەوەی ناكۆكییە سیاسییەكان لەنێوان هاوپەیمانی سەدر و بارزانی و حەلبووسی كە كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە دەكەن لەگەڵ هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و حەشدی شەعبی، هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان زیادیكردووە.

لە رۆژانی رابردوودا ماڵی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ئەنبار بۆردوومانكرا بەهۆیەوە دوو منداڵ بریندار بوون.

بە رای شارەزایانی سیاسیی ئەم هێرشە مووشەكییانە پەیامێكن بۆ رێبەری رەوتی سەدر وهاوپەیمانێتییەكەی بە ئامانجی رێگری لە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×