حکومەتی عێراق هه‌ره‌شه‌ی نه‌ناردنی 200 ملیار دینارەکە ده‌كات
  2022-01-28       1007       

حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەی ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان، هاوکات هۆشداریشدەداتە حکومەتی هەرێم.

ئاوێنە: بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو مانگی ئاداری داهاتوو سەرجەم ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو بکات، ئەگەرنا بەغدا چیتر 200 ملیار دینارەکە نانێرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی بڕی 200 ملیار دینار بۆ شایستە دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەم خەرج دەکات.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکەی حکومەتی عێراق "دیوانی چاودێری دارایی وردبینی داتاکانی تایبەت بە داهاتە دەستکەوتووەکانی نانەوتییەکان دەکات، ئەوەش بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان تاوەکو 1/3/2022 لە بری 1-12-2021".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×