وەزارەتی کارەبا: لە چاپكردنی پسوولەی نوێ كرێی فیوز لادەبرێت
  2022-01-28       952       

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ” كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی  لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك، کە بەداخەوە لە هەندێک شوێن هەواڵی بێبنەما لەسەر پێوەری زیرەک دەبیستین”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ” لە هەندێک پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسووڵەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە، بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×