میدیای پارتی: ئەوانەی لە بەغدا خۆپیشاندانیان دژی هۆشیار زێباری كردوە كادری یەكێتین
  2022-01-28       862       

میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا دژبە كاندیدبونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، خۆپیشاندانیان كردوە "كادرو ئەندامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن."

ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، ژمارەیەك هاوڵاتی دژ بە كاندیدبونی هۆشیار زێباری، كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە، بۆ پۆستی سەرۆ كۆماری عێراق خۆپیشاندانێكیان سازدا.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

میدیای پارتی لەوبارەیەوە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی خۆپیشاندانەكە وتویەتی"يەكێتى بهناوی گەلانی عێراق دژی ھۆشیار زێباری لە بەغدا خۆپیشاندان دەکات."

بەقسەی میدیای پارتی "هەمو ئەوانەی لەو وێنانە دەردەکەون کادر و ئەندامانی یەکێتین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×