پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ
  2022-01-28       517       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو و سبەینێ سەرلەبەیانى ئاسمانى هەرێم  نیمچەهەورو هەورى تەواو بێت و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان تا درەنگانى شەو کۆتایی بێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستۆتەڕو"سبەى سەرلەبەیانى پێشبینى دەکرێ لە ڕؤژئاوای هەرێمەوە نمە بارانێکى کەمى پچڕپچڕ دەست پێبکات و پاشان بەرەو ناوچەکانى ناوەڕاست و رۆژهەڵات و کەرکوک بێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى سلێمانى و دهۆک لە ئێوارەدا پاشان کەشەکە لە شەودا جێگیر دەبێت."

كەشناسی هەرێم لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا، بڕی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە بوە:

پیرمام: 2.0 ملم

سلێمانى: دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک: 0.9 ملم

زاخۆ: 2.2 ملم

ئاکرێ: 2.6 ملم

بارزان: 4.2 ملم

حاجى ئۆمەران: 0.8 ملم

هەڵشۆ: 3.6 ملم

سۆران: 2.8 ملم

پێنجوێن: 5.2 ملم

قەڵادزێ: 0.4 ملم

سمێلان: 11.2 ملم

مێرگەسور: 9.0 ملم

سیدەکان: 16.8 ملم

چۆمان: 13.2 ملم

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×