عامری له‌هه‌وڵه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ نزیكردنه‌وه‌ی‌ سه‌درو سه‌ركرده‌كانی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی
  2022-01-29       574       
هادی عامری، موقتەدا سەدر

به‌وته‌ی‌ سەرکردەیه‌كی‌ هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتییه‌كه‌ لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ نزیكردنه‌وه‌ی‌ سه‌درو سه‌ركرده‌كانی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەی پێش کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بگەنە رێککەوتن.

ئاوێنه‌: رەفیق ساڵحی، سەرکردە لەهاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ رەوتی سەدر، بۆ ئەوەی بەر لەکۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بگەنە ئەنجام‌و ماڵی شیعە بەیەکگرتوویی بهێڵنەوە.

وتیشی‌، "لایەنەکان دەربارەی مافەکانی پێکهاتەی شیعەو پڕۆسەی سیاسی هاودیدن، هەربۆیە پەیوەندییەکانی عامری لەگەڵ سەدر بەشێوەیەکی رێکخراو بەڕێوەدەچێت، لەپێناو کۆتاییهێنان بەناکۆکییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی‌و رەوتی سەدر".

دوای چەندین کۆبونەوەیەکی نێوان موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌درو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، تائێستا نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک، سەدریش جەخت لەپێکهێنانی حکومەتی زۆینەی نیشتمانی دەکاتەوە.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ عالیە نسەیف، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پڕۆژەیەکیان بەمەبەستی چۆنیەتی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ رەوتی سەدر ئامادەکردوە، چونکە باوەڕیانوایە پۆستی سەرۆک وەزیران مافی هەمو پێکهاتەی شیعەیە نەک بەشێکی ئەو پێکهاتەیە.

وتیشی‌، لەپڕۆژەکەیاندا داوایانکردوە سەرۆک وەزیران کۆدەنگی شیعەی لەسەر بێت وەک چۆن پێکهاتەکانی دیکە بەکۆدەنگی پۆستە باڵاکان دیاری دەکەن، داواکاری دوەمیشیان ئەوەیە سەرۆک وەزیران بەگوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن وەزارەتەکان بەسەر لایەنەکاندا دابەشبکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگرنگی دەزانن هەمو لایەنەکانی شیعە بەشداربن لەدیاریکردنی سەرۆکی حکومەتی نوێدا، چونکە باوەڕیانوایە پۆستی سەرۆک وەزیران مافی هەمو پێکهاتەی شیعەیە نەک بەشێکی ئەو پێکهاتەیە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×