ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: ژمارەی توشبون و مردن دابەزی
  2022-01-29       357       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا لە چاو رۆژی پێشوتر دابەزیوە بەشێوەیەك كە زیاتر لە پێنج هەزارو 800 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 14 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزارو 700 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان پێنج هەزارو 827 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە سێ هەزارو 962 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×