فواد حسێن توشی كۆرۆنا بو
  2022-01-30       443       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق توشی كۆرۆنا بوە بەڵام تەندروستی باشەو بەرەو چاكبونەوە دەڕوات.

ئاوێنە: د. ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە كە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشدار نابێت لە كۆبونەوەی راوێژكاریی وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتڕاستی كردۆتەوە كە فواد حسێن توشی كۆرۆنا بوە بەڵام وتویەتی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشەو بەرەو چاكبونەوە دەڕوات و لەداهاتویەكی نزیكیشدا دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×